گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى

لە پیرەمەگرون خۆپیشاندەران بارەگایەکیان سوتاند

2020.12.06 - 17:08
App store icon Play store icon Play store icon
لە پیرەمەگرون خۆپیشاندەران بارەگایەکیان سوتاند

ناس کورد- 

خۆپیشاندەران لە ناحیەى پیرەمەگرون بارەگاى کۆمیتەى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و بزوتنەوەى گۆڕانیان سوتاند و تائێستاش خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى لەو ناوچەیە بەردەوامى هەیە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

پەیامنێرى "ناس کورد" ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان ڕێگرى لە تیمەکانى ڕاگەیاندن دەکەن بۆ ڕوماڵکردنى خۆپیشاندانەکە و لە ئێستادا دەنگى تەقەیەکى زۆر دەبیسرێت. 

 

بەشێک لە هاووڵاتیانى ناحیەى پیرەمەگرون و تەکیە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە ناحیەى پیرەمەگرون خۆپیشاندەران بارەگاى کۆمیتەى 14ى پیرەمەگرون و مەکۆى گۆڕانیان سوتاندو  بەرەو ناوچەى پارتى دەچن.