گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤاکسینەکانی چین

چین لەبارەی ڤاکسینەوە پەیامێک ئاڕاستەی وڵاتە هەژار و تازەپێگەشتووەکان دەکات

2020.12.06 - 15:51
App store icon Play store icon Play store icon
چین لەبارەی ڤاکسینەوە پەیامێک ئاڕاستەی وڵاتە هەژار و تازەپێگەشتووەکان دەکات

ناس کورد-

لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند، وڵاتەکەی قۆناغی پێشکەوتووی بڕیوە لە تاقیکردنەوە تەختییەکانی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەشڵێت، ڤاکسین بۆ وڵاتە تازەپێگەشتووەکان دابین دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان کە "ناس کورد" بەدواداچوسنی بۆ کردووە (6ی کانوونی یەکەمی 2020) وانگ یی، وەزیری دەرەوی چین، پێش چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە میانەی گۆنگرەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕایگەیاندووە، "وڵاتەکەی قۆناغی پێشکەوتوویان بڕیوە لە تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەئایندەیەکی نزیکدا هاووڵاتیانی چین لە ڤاکسینەکە سودمەند دەبن".

 

ئاماژەبەوەشکراوە، "وڵاتی چین تاقیکردنەوە لەسەر پێنج ڤاکسینی تایبەت بە  ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامداوە و چوار لەو ڤاکسینانەش تاقیکردنەوەی تەختییان لەسەرکراوە لە 12 وڵاتی جیهان، بەڵام سەرەڕای ئەوە تائێستا سەرکەوتنی هیچ لەو ڤاکسینەنانە بەفەرمی ڕانەگەیەندراوە".

 

بەوتەی وەزیری دەرەوەی چین، " لە کاتی بەردەستبوونی ڤاکسینەکە، چین دڵنیایی داوە بە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان کە پشکیان لە ڤاکسینەکە  مسۆگەر دەکات".

 

بەگوێرەی میدیاکانی جیهان، ئەگەر ڤاکسینەکانیش سەرکەوتن بەدەست بهێنن، چین ئاستەنگی زۆری لە بەردەمدایە لەبارەی وەرگرتنی مۆڵەت و بە بازارکردنی ڤاکسینەکە بۆ ئەمەریکا، وڵاتانی ئەوروپا و ژاپۆن".

 

ئەوە لە کاتێکدایە، چین پێشتر ڕێگەی داوە بەوەی ڤاکسینەکە لە حاڵەتەکانی لە ناکاودا بەکاربهێنرێت.