گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا

یەکەم لێدوان لە بەغداوە دژی ’’ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا’’

2020.12.06 - 15:25
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوان لە بەغداوە دژی ’’ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا’’

ناس کورد- 

عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری دەوڵەتى یاسا ڕایگەیاند، لایەنە شیعە و سوننەکانى عێراق بۆ دابینکردنى موچەى فەرمانبەران هەموو بڕیارێک دەدەن و ڕوخسەت لە حزبە دەسەڵاتدارەکانى هەرێم وەرناگرن، دەشڵێت، حزبە دەسەڵاتدارەکانى هەرێم بونەتە مایەى بێبەشبوونى خەڵکەکەیان لەسەرەتاییترین مافەکانیان، باس لەوەشدەکات، مۆسادی ئیسرائیلی بنکەی لە هەرێم کردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە عالیە نوسەیف (یەکشەممە 6ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە، ڕادەستنەکردنى داهاتەکانى نەوت و خاڵە سنورییەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانى هەرێمەوە بۆ بەغدا یەکێکە لەهۆکارى قەیرانە داراییەکانى ئێستاى عێراق و حزبە کوردییەکانیش مافى ئەوەیان نیە ڕەخنە لەتێپەڕبوونى یاساى قەرزەکان بگرن.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، "دەسەڵاتدارانى هەرێم بەشێکى گەورەن لەو قەیرانە داراییەى کە هەرێمى کوردستانی پێدا تێپەڕدەبێت و بەرپرسیارێتى پێنەدانى موچەی فەرمانبەرانى هەرێمیان دەکەوێتە ئەستۆ چونکە ئەوان دەستیانگرتووە بەسەر سەرجەم داهاتەکاندا بەشێوەیەکى ئاشکرا و داهاتى نەوت و خاڵە سنورییەکان و سەرجەم داهاتەکانى تر ڕادەستى حکومەتى فیدراڵى ناکەن."

 

نوسەیف ڕوونیشیکردووەتەوە، ڕەخنە گرتنى حزبە کوردییەکان لەسەر تێپەڕاندنى یاساى قەرز بێ بنەما و پاساوە و سیناریۆیەکى ترى دەسەڵاتدارانى هەرێمە لەبەردەم گەلەکەیاندا بۆ ئەوەى وەکو پاڵەوان خۆیان نیشانبدەن و بەوەش بیانەوێت شەقامى کوردى ڕازى بکەن و وا نیشانیدەدەن کە بەغدا موچەى فەرمانبەرانى  هەرێمی بڕیوە.

 

هاوکات عالییە نوسەیف هەرێمیش بەوە تۆمەتباردەکات کە "مۆسادى ئیسرائیلى نوسینگەى لە هەرێم کردووەتەوە، کەچى  ئەمڕۆش دەسەڵاتدارانى هەرێم هاتوون ڕەخنە لەبڕیارێکى پەرلەمانى عێراق دەگرن کە بۆ تێپەڕاندنى قەیرانەکە گرتویەتیەبەر."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری ئەوەیدا کە بەرژەوەندییەکانیان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە بکرێتە ئامانج و ئێران هێرشیان بکاتەسەر. 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: ئیسرائیل: مەترسی هەیە ئێران لە کوردستانەوە بمانکاتە ئامانج

 

لەبەرامبەردا دوێنێ شەممە 5ی کانونی یەکەمی 2020، جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ڕەتیکردەوە هاووڵاتى و هەر بەرژوەندییەکى دیکەی ئیسرائیلى لەهەرێمى کوردستاندا هەبوبێت.

 

زیاتر بخوێنەرەوە: هەرێم لەبارەى بوونی هاوڵاتی ئیسرائیلی لە کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

 

دەشڵێت، "دەسەڵاتدارانى هەولێر هیچ هەڵوێستێکى نوێیان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵدا نەنواندووە، بەڵکو هێشتا دژى پرسەکانى گەلى عێراقن و گەندەڵکاران و هەڵهاتووانى یاسا لەخۆیان دەگرن،"

 

لەکۆتایى ڕاگەیەنراوەکەشیدا، ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانێتەکەى مالیکى باسى لەوەش کردووە، لاەنە سیاسیەکانى شیعە و سوننەکان مافى ئەوەیان هەیە هەموو بڕیارێک بدەن بۆ چارەسەر کردنى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕى پاراستنى کۆمەلایەتى بەبێ ڕوخسەت وەرگرتن لە حزبە کوردییەکان کە بەهۆى ئەوانەوە شەقامى کوردى لەسەرەتاییترین مافەکانیان بێبەشبوون.