گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوڕێیەکی دێرینی قاسم سولەیمانی

هاوڕێیەکی دیرینى قاسم سولەیمانى گیانی لەدەستدا

2020.12.06 - 14:48
App store icon Play store icon Play store icon
هاوڕێیەکی دیرینى قاسم سولەیمانى گیانی لەدەستدا

ناس کورد- 

میدیاکانى ئێران بڵاویان کردەوە، عەبدولڕەسوڵ ئەستوار مەحمود ئابادى، فەرماندەی دیارى سوپاى پاسداران و یاوەری دێرێنى قاسم سولەیمانى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا کۆچى دوایی کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى فارسى ئێرانى ئێرانى لە هەواڵێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (6ى کانوونى یەکەمى 2020) بڵاویکردەوە، پێشتر ئابادى دووچاری نەخۆشیى سییەکانى بووەتەوە ئەوەش بەهۆى هێرشێکى کیماییەوە کە ساڵانى شەڕى ئێران عێراق (1980-1988) لەلایەن عێراقەوە ئەنجامدراوە، شەوى ڕابرودووش دواى توشبوونى بەڤایرۆسى کۆرۆنا کۆچى دوایی کرد.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، مەحمود ئابادى شانبەشانى قاسمى سولەیمانى، فەرماندەى پێشووى فەیلەقى قودسى ئێرانى و یاریدەدەرەکەى حوسێن هەمەدانى کە لەشارى حەلەبى سوریا لەساڵى 2015 کوژراوە لەشەڕى دژى داعش دا جەنگاوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئابادى تیمێکى تایبەتى بەناوى "صابرين" لەسوپاى پاسداران دامەزراندووە و مەشق و ڕاهێنانى بە چەکدارانى زەمینى سوپاى پاسداران کردووە و فەرماندەى سەربازگەى مەدینەى منەورەى ئەو سوپایە بووە لە باشورى ئێران و هەروەها سەرپەرشتى کۆلێژى زانست و هونەرى جەنگى کردووە.

 

لەکاتى شەڕى عێراق و ئێران دا ئابادى فەرماندەى لیواکانى 19ى فەجر و 35ى ئیمام حوسێن لەبەرەکانى باشور و باشورى خۆرئاوا لەدژى عێراقدا سەرپەرشتى شەڕەکانى کردووە.