گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕان پۆستێکی نوێی لە حکومەت وەرگرت

2020.12.06 - 14:17
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕان پۆستێکی نوێی لە حکومەت وەرگرت

ناس کورد-

ئەمرۆ یەکشەممە ڕاوێژکارێکی نوێ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە پشکی گۆڕان دەستبەکاربوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2020، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوز، ڕاوێژکارێکی نوێ لە وەزارەت دەستبەکار بوو."

 

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی "ناس کورد" ڕاوێژکارە نوێیەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار "شیروان ئیبراهیم خواز"ە  و لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان دەستبەکاربووە.