گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێزێکی ئەمنی

وێنە؛ هێزێکی ئەمنی لە سلێمانی چونە سەر دەزگای میدیایی چەتر

2020.12.06 - 13:48
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە؛ هێزێکی ئەمنی لە سلێمانی چونە سەر دەزگای میدیایی چەتر

ناس کورد-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە هێزێکی ئەمنی لەشاری سلێمانی چوونەسەر دەزگای میدیایی چەتر کە دەزگایەکی میدیایین و کار بۆ چەند کەناڵێكی ڕاگەیاندن دەکەن و داوای داخستنی ستۆدیۆکانیان دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەنتەری میترۆ لەزاری پەریان ئەحمەد زەردەشت، كارمەندی ئەو دەزگایە و ئەندامی سەنتەری ڕایگەیاند، مەفرەزەیەكی ئاسایش لەبەردەم پرسگەی باڵەخانەكەیان وەستاون و پرسیار دەكەن لەو كەسانەی كە دەچنە ناو باڵەخانەكە، كە بۆ كوێ دەچن؟ ئەگەر كارمەندی چەتر بن ئەوە رێگرییان لێدەكەن.

 

بە وتەی ئەو ئەو کارمەندەی چەتر، پێیان وتوون لەوێ دەبن تا لەسەرو خۆیانەوە فەرمانیان پێدەكرێت.

 

هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دەزگای میدیایی چەتر بە "ناس کورد"ی وت، ماوەی نزیکەی هەفتەیەک دەبێت ئاسایش ئاگاداری کردوونەتەوە کە ستۆدیۆکانیان دابخەن، بەڵام ئەمڕۆ بە هێزی چەکدارەوە چوونەتە سەریان و ڕێگەی کارکردنیان لێگرتوون و تاوەکو ئێستاش دوو کارمەندی ئاسایش لەوێن. 

 

لە بارەی ڕووداوەکەوە سەنتەری میترۆ لەڕاگەیندراوێکدا ڕایگەیاند، " دەبێت ئازادی كاری میدیای بۆ هەموو لایەك فەراهەم بكرێت و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە سەرخەتین بۆ گەراندنەوەی ئەو هێزە".