گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەیەکی نوێی موچەی ڕاگەیاند

2020.12.06 - 11:52
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەیەکی نوێی موچەی ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، سبەینێ موچەی مانگی 10ی وەزارەتی ناوخۆ و دارایی و دوو سبەینێش موچەی هێزەکانی زێره‌ڤانی، هێزی به‌رگری فریاكه‌وتن و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ بە لێبڕینی 21% دابەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی خشتەى پێشتر کە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاوی کردووەتەوە، بڕیارە ئەمرۆ موچەى دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.  

  

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا (3ی کانونی یەکەمی 2020) کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبێت و ڕۆژی یەكشەممە 6-12-2020 مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.  

  

باس لەوەشکراوە، لە هەمان ڕۆژدا مووچەی یەكەكانی حەفتا و هەشتای پێشمەرگە بە لێبڕینی 21% دابەشدەکرێت، بەڵام پلە تایبەتەكان بە هەمان ڕێژە و میكانیزمی پێشوو مووچەكانیان پێدەدرێت.