ناس کورد-
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان نهخشهى ژمارهى دانيشتووانى پێشبينيكراوى ههرێمى كوردستانی بۆ ساڵى 2020 بڵاوکردەوە و تیایدا دەرکەوتووە زۆرترینی دانیشتووان لە هەولێری پایتەختن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی نەخشەکە کە (یەکشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2020) دەستەی ئاماری هەرێم بڵاویکردووەتەوە، "لەئێستادا ژمارەی دانیشتووانی هەولێر بریتییە لە دوو ملیۆن و 254 هەزار و 422 کەس."
هاوکات بەگوێرەی نەخشەکە، ژمارەی دانیشتووانی سلێمانی، بریتییە لە دوو ملیۆن و 152 هەزار و 595 کەس.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پارێزگای دهۆک لە پلەی سێیەمدایە و ژمارەی دانیشتووانەکەی بریتییە لە، ملیۆنێک و 648 هەزار و 611 کەس.
لە نەخشەکەدا ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجەش لە سلێمانی جیاکراوەتەوە و وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ ئاماژە بە ژمارەی دانیشتووانەکەی کراوە کە بریتییە لە، 115 هەزار و 455 کەس.