گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بمگوێزنەوە بۆ لای ئۆجالان’’

سەباحەت تونجەل دەستی بە مانگرتن کرد و داوادەکات بگوێزرێتەوە بۆ لای ئۆجالان

2020.12.06 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
سەباحەت تونجەل دەستی بە مانگرتن کرد و داوادەکات بگوێزرێتەوە بۆ لای ئۆجالان

 ناس کورد-

سەباحەت تونجەل، هاوسەرۆکی گشتیی پێشووی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان- دەبەپە لە زینداندا بڕیاریدا لەدژی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان دەست بە چالاکیی مانگرتن بکات، داواشیکردووە بگوێزرێتەوە بۆ زیندانی ئیمراڵی بۆ لای ئۆجالان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەباحەت تونجەل، کە چوار ساڵە لە زیندانی پیتی ئێفی ژمارە یەکی کاندریای پارێزگای کۆجالی زیندانیکراوە، بڕیاریدا دەست بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن بکات.

 

پێشتر لە هەمان زیندان، چاغڵار دەمیرەڵ، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەی ئامەد  و ژنێکی دیکە دەستیان بە چالاکی مانگرتن کردبوو، دواتر هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر هۆڵی زیندانیانییەکە و دەستیان بەسەر کتێب و قەڵەمەکانیان و بابەتە نووسراوەکانیان و کەلوپەلە پەیوەندیدارەکان بە نووسینەوە گرتبوو.

 

ئەو هۆڵە جگە لە دەمیرەڵ، فیگەن یوکسەک داغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، گوڵتان کشاناک، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی گەورە شاری ئامەد، گوڵسەر یڵدرم، ئایسەڵ توغڵوک، سەباحەت تونجەل، هاوسەرۆکی پێشووی دەبەپە، نورحەیات ئاڵتون، هاوسەرۆکی شارەوانیی پێشووی دێرسیم و ئەدیبە شاهینی تیادا بوو.

 

بەگوێرەی میدیاکانی نزیکە لە پەکەکە، لە ناو ئەو کەلوپەلانەدا کە دەستیان بەسەردا گیراوە، ڕاگەیاندراوێکی سەباحەت تونجەلی تێدا بووە، کە بۆ دەستپێکردنی چالاکیی مانگرتن نووسیویەتی و تێیدا داوای کردووە، بگوێزرێتەوە بۆ زیندانی ئیمراڵی، کە عەبدوڵا ئۆجالان لەو زیندانەدا زیندانی کراوە.