گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێدانی پێشینە

پێدانی پێشینە بە فەرمانبەرانی عێراق دەستپێدەکاتەوە

2020.12.06 - 09:17
App store icon Play store icon Play store icon
پێدانی پێشینە بە فەرمانبەرانی عێراق دەستپێدەکاتەوە

ناس کورد-

بانکی ڕافیدەینی عێراق ڕایگەیاند، سەرەتای ساڵی داهاتوو جارێکی دیکە دەست دەکرێتەوە بەپێدانی پێشینەکان بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنداروێکی نوسینەگەی ڕاگەیاندنی بانکە عێراقییەکە کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە (6ی کانوونی یەکەمی 2020) ئاماژە بەوەکراوە، "سەرەتای ساڵی داهاتوو جارێکی دیکە دەست دەکرێتەوە بەپێدانی پێشینەکان بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، ئەوەش دوای تەواوبوونی ڕێکارە تەکنیکییەکانی کۆتایی ساڵی دارایی".

 

ئاماژە بەوە شکراوە، "لەئێستادا بانکەکە سەرقاڵی وردبینی بودجەی ساڵانەی خۆیەتی، دوای تەواوبوونی ئەو ڕێکارانە ڕاستەوخۆ دەست دەکات بە پێدانی پێشینەکان بەبێ دواکەوتن".