گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە؛ مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی داهێناننامەیەکی لە بەغدا پێبەخشرا

2020.12.05 - 23:01
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە؛ مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی داهێناننامەیەکی لە بەغدا پێبەخشرا

ناس کورد-

مامۆمستایەکی زانکۆی سلێمانی لەسەر داهێنانی دوو ناوەندی چاندن لەلایەن دەزگای پێوانەکاری و کوالێتی کۆنتڕۆڵی عێراقییەوە داهێناننامەیەکی پێبەخشرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهرۆز جاف، مامۆستای بەشی بایەلۆجی لە کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی (شەممە 5ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "لەسەر داھێنانی دوو ناوەندی چاندن، کە بوونەتە ھۆی چاندنی ھەندێ کەڕووی ناچێنراو بۆ یەکەم جار، داھێناننامەیەكمان پێ بەخشرا لەلایەن دەزگای پێوانەکاری و کواڵیتی کۆنترۆڵی عێراقییەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " کارەکە بەشێک بوو لەکاری دکتۆرانامەی خوێندکاری دکتۆرام لەزانکۆی ئەنبار (Dr-Wijdan A. Ali) کەلەکاتی ئاوارەبوونی زانکۆی ئەنبار توانیم پلانی توێژینەوەی بۆ دابنێم و لەتاقیگەی توێژینەوەی بەشی بایۆلۆجی کۆلێجی پەروەدەی زانکۆی سلێمانی سەرپەرشتی کارەکەی بکەم بەھاوبەشی لەگەڵ دۆستی ئازیزم د. ساجد صلاح الدين السعیدي (Sajid Alsaeedi) لەزانکۆی ئەنبار."