گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەدەغەی دیداری سەر ئۆجەلان و پارێزەرانی هەڵگیرا

2019.05.16 - 16:48
App store icon Play store icon Play store icon
قەدەغەی دیداری سەر ئۆجەلان و پارێزەرانی هەڵگیرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- وەزیری دادی توركیا هەواڵی هەڵگرتنی قەدەغەی دیداری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان رابەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان و پارێزەرەكانی، راگەیاند. . ئەمڕۆ (پێنجشەممە) عەبدولحەمید گیول، وەزیری دادی توركیا، ئاماژەی بەوە كرد بڕیاری قەدەغەكردنی دیداری نێوان ئۆجەلان و پارێزەرەكانی هەڵگیراوە و چیدی رێگری ناكرێت لەو دیدارە. . بە وتەی وەزیری دادی توركیا، لەمەودوا پارێزەران دەتوانن سەردانی ئیمرالی بكەن و چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان بكەوێت. . دواهەمینی دیداری عەبدوڵا ئۆجەلان و پارێزەرەكانی لە 6ی ئایاری ئەمساڵ بوو و ئەو كات پارێزەرەكان ئاماژەیان بەوە كرد دوای هەشت ساڵ چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان كەوتووە. . بۆ شكاندنی ئەو گۆشەگیرییەی كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیا لەسەر رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دانرابوو هەزاران كەس لە باكوری توركیا و وڵاتانی دیكە لە مانگرتندا بوون و هەوڵیان بۆ شكاندنی گۆشەگیرییەكەی سەر ئۆجەلانیاندا. .