کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- كۆمپانیاى گازپرۆمى ڕوسى بڵاویكرده‌وه، له گه‌رمیان توانیویانه ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نەوت بۆ 35 هه‌زار به‌رمیلى ڕۆژانه به‌رزبكه‌نه‌وه. . به گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى كۆمپانیاى گازپرۆمى ڕوسى كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاندووه، توانیویانه ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نەوت به ڕێژه‌ى 25% به‌رزبكه‌نه‌وه و بیگه‌یه‌نن به 35 هه‌زار به‌رمیلى ڕۆژانه، ئەوەشى ئاشکراکردووە، به‌رهه‌مى كه‌ڵه‌كه‌بوو گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن تۆن له‌ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردوودا. . کۆمپانیا ڕوسییەکە ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه، ساڵى 2011 توانیویانه وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى له گه‌رمیان ئه‌نجامبده‌ن كه پێكهاتوه له كێڵگه‌ى سه‌رقه‌ڵا، له ساڵى 2015وه به‌رهه‌میان هه‌بووه، لە ساڵى 2018شدا به لێدانى بیرى سێهه‌م توانیویانه ئاستى به‌رهه‌مهێنان بگه‌یه‌نن به 12 هه‌زار به‌رمیلى ڕۆژانه، ئێستاش بەرهەمهێنانیان بەرز کردۆتەوە بۆ 35 هه‌زار به‌رمیل نەوتى ڕۆژانە. . گازپرۆمى کە كۆمپانیاى نیشتمانى نه‌وتى ڕوسیایە، ئاماژه‌ى به پێشكه‌وتنه تهكنیکییەکان له بوارى ژێرخانى نه‌وتى گەرمیان كردووه، کە توانیویانە دوو كۆگاى نه‌وتى دروستبكات به تواناى هه‌ڵگرتنى 17 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، ئەوەش جگه له دروستكردنى یهكهكى ئاوى به تواناى به‌رهه‌مێنانى 5 هەزار به‌رمیلى ڕۆژانه. . لاى خۆیەوە سێرگى پیترۆف سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى گازپرۆمى روسى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له‌باره‌ى پێشكهوتنەکانى کۆمپانیاکەیەوە لە گەرمیان ئاشکراى کردووە: "به‌رهه‌مێنانى 2 ملیۆن تۆن نه‌وت له كێڵگه‌ى سه‌رقه‌ڵاى گەرمیان خاڵێكى گرنگه به ئاڕاسته‌ى گه‌شه‌كردن، به‌و پێیه‌ى ئێمه له ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردوودا پلانێكى گه‌وره‌مان جێبه‌جێكرد، له بوونیادنانى سێ بیرى نه‌وت له كیڵگه‌ى سه‌رقه‌ڵا له ئێستاشدا كاره‌كانمان ده‌چنه قۆناغێكى نوێوە". . .