گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو پێشنیار بۆ هەرێم و بەغذا

’’دوو پێشنیار بۆ ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشکرادەکرێت’’

2020.12.05 - 17:47
App store icon Play store icon Play store icon
’’دوو پێشنیار بۆ ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشکرادەکرێت’’

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان هەرێمى کوردستان و بەغدا نەکراوە و تەنها دوو پێشنیار هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەدى حاجى ڕەشید، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق (شەممە 5ى کانونى یەکەمى 2020) لە ئەکاونتى خۆى لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە: هیچ ڕێکەوتنێک لەنێوان هەرێم و بەغدا نەکراوە جگە لە تاووتوێکردنی دوو پێشنیار، ئەوانیش یەکەم ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی گومرگەکان و هەرێم خۆی خەرجی کۆمپانیاکان لە ئەستۆ بگرێت، دووەمیش ڕادەستکردنی 450 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی گومرگەکان بەمەرجێ عێراق خەرجی کۆمپانیاکان بدات.

 

ئەو پەرلەمانتارە ڕونیشیکردوەتەوە، "بۆیە هەردوو بڕگەکە لە ناوپەرلەماندا مەرج نییە دەنگی لەسەر بدرێت بە هۆی بێبەڵێنیەکانی لەوەوپێشی حکومەتی هەرێم، وەفدەکەش ڕێخۆشکەر بوو بۆ گەڕانەوەی فراکسێۆنی پارتی بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان بە بێدەنگی، هەروەک چۆن بایکۆتیان کردبوو بەبێدەنگی."

 

ڕەشید جەختیلەوەشکردوەتەوە، "ئەگەر ڕێکەوتنیش کراوە بەو ئاسانییە لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کورتدا کەواتە حکومەتی هەرێم ناپاکی کردوە لەگەڵ هاووڵاتیانی خۆیدا کەچەند ساڵە دەڵێت عێراق ڕێک ناکەوێت."

 

ئەحمەدى حاجى ڕەشید پێشى وایە، لەکۆتایدا لەدنیای سیاسەت و ئابوریدا هیچ ڕێکەوتنێک بە بێ بڕگەکانی ڕێکەوتنەکەو کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ناگاتە ئەنجام، کەواتە شاندەکەی هەرێم نامەیەکیان هێناو و نامەیەکیان بردەوە.