گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕینی کارەبا لە شەودا

لەسەر بڕینی کارەبا لە کاتژمێر 1:00ی شەو وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات

2020.12.05 - 17:37
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر بڕینی کارەبا لە کاتژمێر 1:00ی شەو وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-کاروان مەحمود 

لەسەر بڕینی کارەبا لە کاتژمێر 1:00ی شەو تاوەکو 12:00ی نیوەڕۆ وەزارەتی کارەبا رونکردنەوە دەدات و وتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، ئەو بەرنامەیە لەلایەن پارێزگاکانەوە دانراوە و لەلایەن هاووڵاتیانیشەوە خوێندنەوەی هەڵەی بۆ کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد ئەحمەد، وتەبیژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان (هەینی 5ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، دیاریکردنی بەرنامەی کارەبا لەلایەن ئیدارەی پارێزگاکانەوە دیاری دەکرێت و ئەوەشی لە سلێمانی باس کراوە لە کاتژمێر 1:00ی شەو تاوەکو 12:00ی نیوەڕۆ کارەبای مۆلیدە نادرێتە هاووڵاتیان، خوێندنەوەی هەڵەی بۆ کراوە.

 

وتیشی: "لەو وادەیە تەنها کارەبای مۆلیدە هەڵناکرێت، چونکە لەوکاتەدا کارەبای نیشتمانی دەدرێتە هاووڵاتیان، بەوەش رەنگە لەکاتژمێر 1:00ی شەو تا 8:00ی بەیانی کارەبا بدرێتە هاووڵاتیان یاخود لە 8:00 بۆ 12:00ی نیوەڕۆ، بەوپێیەش چەند کاتژمێرێک کارەبا دەکوژێتەوە نەوەک لە کاتژمێر 1:00ی شەو تاوەکو 12:00ی نیوەڕۆ".

 

جەختی لەوەشکردەوە، ئەوەی کراوە لە پێناو ئەوەیە بارگرانی لەسەر مۆلیدەکان دروست نەبێت و پارەی ئەمپێرەکانی کارەبا زۆر نەبێت لەسەر هاووڵاتیان، چونکە لەوکاتانەدا رەنگە هاووڵاتیان زۆر پێویستیان بە کارەبا نەبێت وەکو کاتەکانی دیکە.

 

ساڵانە لە وەرزی زستاندا کارەبای نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان کەمدەبێتەوە و بەتایبەت لەدوای کاتژمێر 1:00ی شەو کارەبا دەبڕێت، ئەوەش ڕەخنەی لای هاووڵاتیان لێکەوتووەتەوە.