گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم

لێدوانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی ’’ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا’’

2020.12.05 - 16:51
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی ’’ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا’’

 

ناس کورد-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە و ستایشی هەوڵ و کۆششەکانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستانی کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە گەڵ بەغدا، ڕاشیگەیاند، گفتوگۆکان بەردەوامدەبن بۆ گەیشتن بەڕێککەوتنی کۆتایی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە 5ی کانونی یەکەمی 2020، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە و دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم تاووتوێ کرا.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی هەوڵ و کۆششەکانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستانی کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە گەڵ بەغدا و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

 

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هیچ شێوەیەک سازش لە ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێم ناکات و چاوەڕێی گەیشتنی بەشە بودجەی هەرێمە بۆ مانگی ئۆکتۆبەر لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، کە تا ئێستا نەنێردراوە، ئەوە جیا لە مانگەکانی پێنج و شەش و حەفتی ئەمساڵ کە ماف و شایستەیەکی ڕەوای خەڵکی کوردستانە و حکومەتی فیدراڵی تا ئێستا نەیناردووە.

 

سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021، لەیەکگەیشتنی باش  لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی هاتووەتەئاراوە، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن بە ئاراستەی گەیشتتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە چوارچێوەی ئەو پرنسیپانەی کە لەسەری ڕێککەوتووین.