ناس کورد-
پزیشکێکى دیارى هەولێر باس لە هەڕەشەکانى سەریان دەکات و دەڵێت، زۆرجار روبەڕووى هەڕەشە بوونەتەوە، بەڵام ئەوان گوێیان پێنەداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.دیلمان ئازاد حەسەن بە "ناس کورد" ى راگەیاند "زۆرجار هەڕەشەمان لێکراوە و نەیانهێشتووە دەست لە مردووەکان بدەین، تەنانەت هەڕەشەمان لێکراوە کە خۆشمان تەشریح دەکەن ئەگەر دەست لە مردووەکەیان بدەین".
وتیشى "قەزیەى گەورە هەبووە تاوانبارەکە هەڕەشەیکردووە کە نابێت ئەو راپۆرتە بەو شێوەیە بنوسرێت، بەڵام ئێمە گوێ لەوەناگرین، چونکە ئێمە وەک پزیشک سوێندمان خواردووە کە ئەو کارەى دەیکەین دەبێت بە راستى بیکەین".