گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سەراوە بۆ کانى گۆمە

چیرۆکى ئەو مامۆستا خۆپیشاندەرەى لە ژورى تاکەکەسیدا زیندانی کرا

2020.12.05 - 14:36
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکى ئەو مامۆستا خۆپیشاندەرەى لە ژورى تاکەکەسیدا زیندانی کرا

ناس کورد-

 

دڵشاد بابان و حەوت رێکخەرى خۆپیشاندانەکەى سلێمانى سەرقاڵى تاوتوێکردنى چۆنیەتى هێورکردنەوەى گرژییەکانى بەردەرکى سەرا بوون، کاتێک لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکران و راپێچى زیندان کران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژى پێنج شەممە رێگرى هێزە ئەمنییەکانى سلێمانى لە خۆپیشاندانى مامۆستایان و هاوڵاتییانى ناڕازیی گرژى لێکەوتەوە و بەدەیان کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و چەند کەسێکیش بە گازى فرمێسک رێژ برینداربوون.

 

دڵشاد بابان یەکێک لە رێکخەرانى خۆپیشاندانەکان هەرزوو لەگەڵ رێکخەرەکانى دیکە کەوتنە هەوڵدان بۆ هێورکردنەوەى دۆخەکە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.

 

دڵشاد بۆ "ناس کورد" ى گێڕایەوە کە لەگەڵ حەوت رێکخەرى دیکەى خۆپیشاندانەکان لە پارکى ئازادى کۆبونەتەوە بۆ ئەوەى گرژییەکان هێوربکەنەوە، کاتێک چونەتە دەرەوە سەرجەمیان دەستگیرکراون.

 

"نزیکەى 15 ئۆتۆمبیلى ئاسایش ئێمەیان دەستگیرکرد، لەکاتێکدا هیچ فەرمانێکى دادوەریان پێنەبوو، نەیانهێشت لەسەر کورسیی ئۆتۆمبیلەکانیش دابنیشین".

دڵشاد و دەیان خۆپیشاندەرى دیکەى دەستگیرکراو بەرەو زیندانى کانى گۆمە بران و لەوێ دڵشاد لە زیندانییەکانى دیکە جیاکرایەوە دواى ئەوەى سەرجەم کەلوپەلەکانیان لێسەندن.

 

دڵشاد دەڵێت "منیان جیاکردەوە بۆ ژورێکى تاکەکەسى، دوو رۆژ لەو زیندانە تاکەکەسیەدا بووم، زۆر نەشیاو بوو شوێنێکى بچوک بوو، هیچ رۆشنایی و گڵۆپێکى تێدا نەبوو".

 

دواى شەوێک مانەوەیان لە زیندان بە گروپى پێنج کەسى زیندانییەکانیان ئازادکران، دڵشاد و چوار هاوڕێی دواکەس بوون کە ئازادکران، دواى ئەوەى فۆرمێکى تایبەتیان پێ پڕکرایەوە.

 

"فۆرمیان پێ پڕکردینەوە کە بەشدارى خۆپیشاندانى نایاسایی و گێرە شێوێنى نەکەین، ئێمە خۆمان لەگەڵ خۆپیشاندانى ئاشتیانە و هێمنانەین"، دڵشاد وایوت.

 

دەشڵێت لە فۆرمەکەدا نوسرابوو جۆرى تاوان خۆپیشاندان، لەکاتێکدا ئەوان بە هێمنانە ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە و داواى مافى خۆیان کردووە.