ناس کورد-
ئەمریکا بە نیازە لە ساڵى 2024دا جارێکى دیکە گەشتى سەر مانگ ئەنجامبداتەوە، کە بۆ یەکەمجاریش دەبێت ئافرەتێک لە نێو تیمى گەشتەکەى ناسادا دەبێت بۆ سەر مانگ.
.
دامەزراوەی "ناسا"ى ئەمریکى ئاشکرایکردووە، لە ماوەی پینج ساڵی داهاتودا یەکەم ئافرەت گەشت دەکات بۆ سەر مانگ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ئەمریکا دوناڵد ترەمپ داوای زیادکردنی داهاتى "ناسا"ی کردووە بۆ 1 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار.
.
ئەو بڕیارەى ترەمپ بۆ ئەوەیە ناسا بەزوترین کات کار بکات لە سەر دووبارە گەشتکردنەوەى ئەمریکییەکان بۆ سەر ڕوی مانگ لە ساڵی 2024دا.
.
بە پێی ئەو ڕۆژنامە بەریتانیە، ئەو ستافەى گەشت دەکەن بۆ یەکەمجار ئافرەتێکیان لەگەڵ دەبێت و بەوەش یەکەم ئافرەت بۆ سەر ڕوی مانگ لە ساڵی 2024 دا گەشت دەکات.
.
جیم بریدێنیستان، بەڕێوەبەرى ناسا ئاماژەى بەوەکردووە، بۆ ئەمریکا هەنگاوێکى مێژوییە، هیواشی خواست نەوەیەکی نوێ دروست بکەن لە کچانى گەنج بۆ ئەوەى لە بواری بۆشایی ئاسماندا کار بکەن.
.
.