کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
پەرلەمانتارێکی کورد ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لە سەردەمی دکتۆر بەرهەمدا وەک سەرۆککۆمار ماددەی 140 و ماددە دەستورییەکانی تر جێەجێبکرێت.
لە پەراوێزی شەشەمین دیداری سلێمانی، لە ستۆدیۆی ناس ئەحمەدی حاجی ڕەشید پەرلەمانتاری کورد ڕایگەیاند: "لە ئێستادا کە دکتۆر بەرهەم سەرۆککۆماری عیراقە پێویستە چیتر کەموکورتی لە جێبەجێکردنی دەستوردا نەمێنێت، پێویستە دەستور جێبەجێبکرێت لە بوارەکانی ماددەی 140 و دادگای فیدڕاڵی و ئەو 54 ماددە دەستوریەی کە نوسراوە".
ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە بارەی گرفتە یاساییەکانی نەوت و گازەوە لە عیراق وتی: "یەکێک لەو هەنگاوە گرنگانەی حکومەتی نوێی عیراق پێویستە ئەنجامی بدات، دەرکردنی یاسای نوت و گازە، بۆ ئەوەی پرسەکانی تایبەت بە نەوت و گاز لە ڕێی ئەو یاسایەوە جێبەجێ بکرێت".