ناس کورد-
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) هۆشدارى توند دەدات لەبارەى ئەگەرى هەڵگیرسانى شەڕى پارتى و پەکەکە و دەڵێت ئەو دۆخە قبوڵ ناکەن و لەهەوڵدان بۆ رێگرى لەشەڕ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەزڵوم عەبدی لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاکانى پەکەکە کە "ناس کورد" (5ى کانوونى یەکەمى 2020) بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە "کام هێز بکەوێتە ناو شەڕێکی لەو شێوەیە، ئەوا گەلی کورد لێی نابورێت. ئێستا ئێمەش بۆ ئەوەى رێگری لەو شەڕە بکەین لە تێکۆشانداین".
وتیشى، "بانگەوازی ئێمەش ئەوەیە، کە کێشەکان لە رێگەى دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن. چۆن پەکەکە و پەدەکە ماوەى 20 ساڵە کێشەکانی خۆیان لە رێگەى دیالۆگەوە چارەسەر دەکەن، دەبێت لە ئێستاش بە دواوە هەر وابێت".
مەزڵوم عەبدی دەڵێت، "بەڵام ئەگەر لایەنێک بیەوێت شەڕ بکات، ئێمە وەکو هێزەکان رۆژئاوا لە بەرامبەریدا دەوەستینەوە. بە هیچ شێوەیەک ئەوە قبوڵ ناکەین. لەو رووەوە هەڵوێستمان زۆر روونە. ئێمە هەرگیز ئەوە قبوڵ ناکەین، کە لایەنێک دۆخی دیفاکتۆ بسەپێنێت. چونکە ئەو دۆخە زیانی گەورە لە شۆڕشی رۆژئاوا دەدات".
باس لەوەشدەکات، شوێنێک کە شەڕی تیادا بێت، چاوەڕێ ناکرێت دیالۆگ لە نێوان کوردان‌دا بەردەوامیی هەبێت. چونکە پەیوەندیی بە هەر دوولایەنەوە هەیە و ئەوەش کاریگەریی خۆی هەیە.
مەزڵوم عەبدی رونیکردووەتەوە "بۆ نمونە گەنجانی رۆژئاوا لە ناو پەکەکەدان، باشە دەکرێت ئەوان بەو دۆخە کاریگەر نەبن. لەبەر ئەوەش ئەوانەى خۆیان وەک هێزی نەتەوەیی پێناسە دەکەن دەبێت لە بەرامبەر شتێکی وەهادا و لە بەرامبەر شەڕێکی وەهادا بوەستنەوە. بە تایبەتی دەبێت لە بەرامبەر لایەنێکدا کە شەڕ دەسەپێنێت، بوەستنەوە و خاوەن هەڵوێستێکی روون بن".
گرژییەکانى پەیوەندییەکانى پارتى و پەکەکە لە (4ی تشرینی دووەمی 2020) زیاتر بوون، دواى ئەوەى لە ڕوبەڕوبونەوەیەکی تەمومژاوی هێزەکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان و هێزەکانی پەکەکەدا لە چەمانکێ، پێشمەرگەیەک گیانیلەدەستدا و دوو پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.
مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (10ی تشرینی دووه‌می 2020) هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان پارتی و په‌كه‌كه ئاشكرا كرد.
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری مۆنیته‌ری ئه‌مریكی كه ناس كورد به‌دواداچوونی بۆ كردووه مه‌زڵوم كۆبانێ رایگه‌یاند، گرژی هه‌یه له‌نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و ئێمه نامانه‌وێت به‌شێك بین له‌و گرژییانه.
وتیشی "ئێمه وه‌كو كوردی سوریا وه‌كو هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و وه‌كو كانتۆنه‌كان ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه بچینه پاڵ یه‌كێك دژ به‌لایه‌كی تر. ئه‌وه‌ش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه لێدوان له دژی یان پاڵپشتی پارتی یان په‌كه‌كه بكه‌ین".
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وه پره‌نسیپێكی بنه‌ڕه‌تییه به‌لای ئه‌وانه‌وه و ناڕازین به‌هه‌موو جۆرێك له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌وه له‌ناوخۆی ڕۆژئاوای كوردستان.