گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پێشتر هەبووە’’

توێژینەوەیەکى نوێ گومان دەخاتە سەر ڕاستی کاتی سەرهەڵدانی کۆرۆنا

2020.12.05 - 08:58
توێژینەوەیەکى نوێ گومان دەخاتە سەر ڕاستی کاتی سەرهەڵدانی کۆرۆنا

ناس كورد-

توێژینەوەیەکى نوێ ئاشکرایکرد، ڕەنگە ڤایرۆسى کۆرۆنا زووتر لەو وادەیەى کە دۆزینەوەى راگەیەنرا لە چین، بوونى هەبووبێت و بڵاوبووبێتەوە.

 

توێژینەوەکە کە لەلایەن زانایانى سەنتەرى ئەمریکى بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشییە گوازراوەکان ئامادەکراوە و لە گۆڤارى "كلينيكال ئینفكتيوس ديسيزس" بڵاوکراوەتەوە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، گومان دەخاتە سەر وادەى سەرەتاى سەرهەڵدانى ڤایرۆسەکە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، توێژەران دوو هەفتە پێش دۆزینەوەى ڤایرۆسەکە لە چین لە 31ى کانونى یەکەمى 2019، تێبینى ئەوەیان کردووە کە دژە تەنى کۆرۆنا لە جەستەى 39 کەس لە سێ ویلایەتى ئەمریکا گەشەیان کردووە.

 

هەر بەپێی توێژینەوەکە، هەروەها دژە تەنى کۆرۆنا لە 106 نمونەى خوێن کە لە پشکنینێکى ئاسایی وەرگیراوە لە ئەمریکا دۆزراوتەوە لەنێوان 13ى کانونى یەکەمى 2019 و 17 ى کانونى دووەمى ئەمساڵ، لەکاتێکدا یەکەم توشبووى کۆرۆنا بەفەرمى لە 21 ى کانونى دووەمى ئەمساڵ لەو وڵاتە تۆمارکرا.

 

بوونى ئەو دژە تەنانە لە خوێنى هەر کەسێک ماناى ئەوەیە کە توشى کۆرۆنا بووە و جەستەى بەرگرى بەرانبەرى دروستکردووە.