ناس کورد-
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی هەندێک زانیاری لەسەر ڕێککەوتنی 50 ساڵەی نەوت ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، هەموو لایەنە کوردییەکان زانیارییان لەسەر ڕێککەوتنەکە هەیە و ئەوەی بڵیت وانییە، ڕاست ناکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زێباری لە دیدارێکدا لە کەناڵی ئای نیوزۆ نزیک لە حەشدی شەعبی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (هەینی 4ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، " هەموو لایەنە كوردییەكان زانیاریان لەسەر رێككەوتنی 50 ساڵەی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا هەیە، هەرکەس بڵێت وانییە ڕاست ناکات."
وتیشی، "ڕێککەوتنەکە تەشویشی خراوەتەسەر، بۆرییەكە رێككەوتنی لەسەر كراوە، وردەكاریتری زۆر هەن، هەناردەی نەوت دەچێت بۆ بانكێكی توركی، ئەوان مافی خۆیان هەڵدەگرن لەو وەبەرهێنانە."
زێباری ئاماژەی بەوەشكرد، "نەوتی هەرێم ناچێت بۆ ئیسرائیل، كۆمپانیا دەیكڕن و بەكێی دەدەن پەیوەندی بە ئێمەوە نییە."