گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەڵمانیا: تەنها گەڕانەوە بۆ رێککەوتنى ئەتۆمى ئێرانى بەس نیە

2020.12.04 - 23:12
ئەڵمانیا: تەنها گەڕانەوە بۆ رێککەوتنى ئەتۆمى ئێرانى بەس نیە

ناس کورد- 

دواى دەربڕینى پشتیوانییەکانى جۆ بایدن بۆ ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیاش ڕایگەیاند، پێویستیان بەڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا هەیە، بەڵام بەمەرجێک چەند خاڵێکى ترى بۆ زیاد بکرێت و موشەکى بالیستیش بگرێتەوە.

 

هایکۆ ماس، وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکى دا لەگەڵ گۆڤارى شپێگلى هەفتانە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە،  (هەینی 4ى کانونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنى ئەتۆمى بەتەنها بەس نیە، بەڵکو دەبێت ڕێککەوتنەکە خاڵى ترى بخرێتە سەر و ئەوەش لەبەرژەوەندى ئەوروپایە.

 

ئاماژەى بەوەش کردووە، پێشبینییەکى ڕوونیان لەسەر لایەنى ئێرانى هەیە بەوەى چەکى ئەتۆمییان نیە و هیچ بەرنامەیەکى ئەتۆمى بالیستیشیان نیە کە هەڕەشە بێت بۆ سەر تەواوى ناوچەکە.

 

ماس دەشڵێت، دەبێت ئێران ڕۆڵى گرنگى لەناوچەکەدا هەبێت، بۆیە ئەوانیش پێویستیان بەو بەڕێککەوتنە هەیە، چونکە متمانەیان بەئێران نیە، لەسەر ئەو خاڵەش لەگەڵ هاوتا بەریتانیەکەیان ڕێککەوتوون.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژى چوارشەممەى ڕابردوو، جۆ بایدن کاندیدى هەڵبژێردراوى دیموکراتەکان بۆ پۆستى سەرۆکى ئەمەریکا، پشتیوانى گەڕانەوەی کرد بۆ ڕێککەوتنى ئەتۆمى گەر دەسەڵاتدارانى ئێرانى ڕێز لەجێبەجێکردنى خاڵەکانى بگرن بۆ بەربەست دانان لەبەردەم بەرنامەى ئەتۆمییدا.