گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوا هەڵوێستی پارتی لەبارەی کازمی

زێباری دوا هەڵوێستی پارتی لەبارەی كازمی ئاشكرا دەكات

2020.12.04 - 21:56
زێباری دوا هەڵوێستی پارتی لەبارەی كازمی ئاشكرا دەكات

ناس کورد-

هوشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند، یەکەم کەس بوون کازمیان پاڵاوت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و کەسێکی باشە و نەفەسێکی درێژی هەیە، لەبارەی دۆخی هەرێمیشەوە دەڵێت، پەرلەمانتارانی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆنەکان یاخین لە حزبەکانیان.

 

زێباری لە دیدارێکدا لە كەناڵی ئای نیوز کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئەمشەو (هەینی 4ی کانونی یەکەمی 2020) لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستانەوە وتی، "ستەم لە پارتی دەكرێت، پەرلەمانتاری گۆڕان و ئۆپۆزسیۆنەكان یاخین لەحزبەكانیان و لە سەركردەكانیان."

 

وتیشی، "چەندە گوشار هەبێ لەهەولێر لەسەر میدیا و ئازادی ناگاتە ڕووداوەکامئ كوشتن لە بەغدا و ناوچەكانیتری عێراق."

 

لەبارەی مستەفا کازمی، زێباری ڕایگەیاند، "وەک پارتی یەكەم كەس بوین مستەفا كازمیمان پاڵاوت و حسابی خۆمان هەبوو كە قبوڵكراو بوو، پیاوی قۆناغەكە بوو، پەیوەندی باشی هەبوو، دەمانناسی، ئەوە یەكەم بژاردەمان بوو."

 

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، "كازمی لەژێر گوشاری زۆردایە و بنكەی سیاسی و پەرلەمانی ئەوتۆی نییە بیپارێزێت، پیاوێكی قبوڵكراو و باشە و نەفەسێکی باشی هەیە، بەڵام ئیرادەی سیاسی لەدەرەوەی خۆی كۆتی كردووە."