ناس کورد-
لەسەر شەقامی 60 مەتری لەشاری هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی جۆری bmw خۆی بەنێو خەڵکدا دەکات و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی رایگەیاند، " ڕووداوەکە بەهۆی پێشبڕکێوە بووە و ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە جگەرەفرۆشن و کەسێکیش برینداربووە."