ناس کورد-
لەدوای ڕەخنە زۆرەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆسەر ئەنتۆنی فاوجی، سەرۆکی پەیمانگای نەخۆشییە گوزراوەکانی ئەمریکا، لەئێستادا جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە داوای لێکردووە ببێت بە بەشێک لە تیمەکەی.
بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی ئەمەریکا کە (هەینی 4ی کانوونی یەکەمی 2020) بڵاوکراوەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژە بەوەکراوە، "جۆ بایدن، داوای له ئەنتۆنی فاوجی، سەرۆکی پەیمانگای نەخۆشییە گوزراوەکانی ئەمەریکا کردووە ببێت بە بەشێک لە تیمەکەی بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
ڤاوجی، یەکێکە لە گەورە شارەزایانی ئەمەریکا لەبواری نەخۆشییە گوازراوەکان، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا دووچاری هێرشی توند بووەوە لەلایەن دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی کاربەرێکەری ئەو وڵاتە و ترەمپ بەردەوام لە ئاستی مەترسی نەخۆشییەکەی کەمدەکردەوە".
پێشتر جۆبایدن لەمیانەی دیمانەیەکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی "س.ئێن .ئێن"ی ئەمەریکی ڕایگەیاندبوو، "خەڵک متمانەی بە سەرکەوتنی ڤاکسینەکان لە دەستداوە، پێویسته بۆ ماوهی 100 رۆژ هاووڵاتیانی ئهمەریكا دهمامك ببهستن، بۆ ئهوهی بتوانرێت بەر لە بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرن".
لەئێستادا زیاتر لە 14 ملیۆن توشبووی كۆرۆنا لە ئەمەریکا تۆماركراوە، 275 هەزار کەسیش بههۆی ئهو ڤایرۆسهوه گیانیان لهدهستداوه.