گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەنوسی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی

ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازى بڕیار لە چارەنوسی خۆپیشاندانەکان دەدات

2020.12.04 - 17:58
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازى بڕیار لە چارەنوسی خۆپیشاندانەکان دەدات

ناس کورد- 

ئەندامێکى ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازى دواى ئازادکردنى ڕایگەیاند، ئەنجومەنەکەیان لەکۆبونەوەیەکدا بڕیار لە چارەنوسى بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکان دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەلێدوانێکى تایبەتدا بۆ ناس کورد لەدواى ئازاد کردنیی، مامۆستا عادل حەسەن، ئەندامى ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازى (هەینی 4ى کانونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، "پێشنیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە لەبەردەم مزگەوتى گەورەى شارى سلێمانى لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێیانمان دەستگیرکراین و براینە بنکەیەکى پۆلیسى دەرەوى شار و شەوێک هێڵدراینەوە." 

 

وتیشى، "لە بنکەکە لێکۆڵەرێکی یاسایی لەسەر بەشداریکردن لەخۆپیشاندانەکان لێکۆڵینەوەى لەگەڵ کردین." 

 

لەسەر بەردەوامێتى خۆپیشاندانەکان، عادل حەسەن ئاماژەی بەوەکرد، " ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازى کۆدەبێتەوە و هەر بڕیارێک لەسەر چارەنوسى خۆپیشاندانەکان بدات ئەوا پابەندى بڕیارەکە دەبین." 

 

ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە، ژمارەیەک لەموچەخۆران و هاووڵاتیانى شارى سلێمانى خۆپیشاندانێکى ناڕەزایەتییان لەسەراى ئازادى دەستپێکرد و هێزە ئەمنییەکانىش ژمارەیەک لە چالاکان و ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکانى دەستگیرکرد و خۆپیشاندانەکەىان بڵاوە پێکرد.