گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە سەرکردەیەکی پارتییەوە

بەرپرسێکی باڵای پارتی: ئەوەی لە هەرێم دەگوزەرێت قەیرانی عەقڵییەتی بەڕێوەبردنە

2020.12.04 - 17:08
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی باڵای پارتی: ئەوەی لە هەرێم دەگوزەرێت قەیرانی عەقڵییەتی بەڕێوەبردنە

 ناس کورد-

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی ڕایگەیاند، ئەوەی لە کوردستاندا دەگوزەرێت قەیرانی عەقڵییەتی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە، دەشڵێت، عەقڵییەتی ئینتیما بۆ حزب زاڵترە بەسەر عەڵییەتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد کانی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی (هەینی 4ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "ئەوەی ئێستا لەکوردستاندا دەگوزەرێت بەر لەھەموو قەیرانەکان، قەیرانی ویژدان و قەیرانی عەقڵیەتی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "عەقڵیەتی ئینتیما بۆ حزب و کەسایەتییەکانی ناو حزب زۆر بەھێزتر و زاڵترە لە جوڵاندنی ویژدان و بیرکردنەوە بە عەقڵیەتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ."

 

سەرکردایەتییەکەی پارتی دەشڵێت، "ھەندێك لەکادیرەکان و بگرە لەبەرپرسە بالاکانی خودی حزبێك چ ئەوەی بەشدارە لە حکومەت یا ئەوەی دەیەوێت خۆی وەکو ئۆپۆزسیۆن وێنا بکات حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەھی خۆیان نازانێت، بەڵکو خوازیارە ھەمو دەسکەوتەکان بۆ حزبەکەی ھەژمار بکرێت و  لەناو حزبەکەشیدا ھەمو دەسکەوتەکان بۆخۆی ھەژمار بکرێت، ئەگەر نا بەپێچەوانەی ئەوەوە حکومەت دەبێت ھەمیشە بەگومانەوە سەیر بکرێت و بخرێتە ژێر ھێمای پرسیارەوە ."