گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆبوونەوەی سێ قۆڵی

’’پارتی و یەکێتی و گۆڕان کۆبوونەوەی سێ قۆڵی دەکەن’’

2020.12.04 - 16:32
App store icon Play store icon Play store icon
’’پارتی و یەکێتی و گۆڕان کۆبوونەوەی سێ قۆڵی دەکەن’’

 ناس کورد-

کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی سێ لایەنە پێکهێنەرەکەی حکومەت ئەنجامدەدرێت و دەشڵێت، لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان شەریکن و ڕێککەوتنیان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاکەمین نەجاڕ، لە میانەی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا (هەینی 4ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "پارتی و یەکێتی و گۆڕان کە سێ پێکهێنەری سەرەکی حکومەتن کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئەنجامدەدەن، بەڵام تائێستا کاتەکەی دیارینەکراوە."

 

وتیشی، لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان شەریکن لە حکومەت و پەرلەمان و ڕێککەوتنیان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی هەرێم و زۆرینەی خاڵەکانی ڕێککەوتنیش جێبەجێدەکرێن.

 

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، نەک تەنها ئەو سێ لایەنە، بەڵکو گرنگە لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیش کۆببنەوە و بۆچوونی ئەوانیش وەردەگرن، چونکە لەم بارودۆخەدا گرنگە لایەنە کوردستانییەکان یەک هەڵوێست بن بەرامبەر بەغدا.