گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وردەکاریى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبار لەدواى گەڕانەوەیان لە هەولێر 

2020.12.04 - 15:50
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبار لەدواى گەڕانەوەیان لە هەولێر 

ناس کورد-

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ئاگادار ڕایگەیاند، لەدواى گەڕانەوەى لەشارى هەولێر، هێزە ئەمنییەکان دوو کەسیان بەتۆمەتى دزینى 30 ملیۆن دینار لە کارگەیەک دەستگیرکردووە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی ئاگادار بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند (4ی کانونی یەکەمی 2020)، "هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق توانیویانە دوای دوو ڕۆژ لە ئەنجامدانی تاوانەکەیان باندێکی دوو کەسی دەستگیر بکەن کە هەڵیانکوتاوەتە سەر کارگەیەک لەشاری بەغدا و دوای کوشتنی پاسەوانی کارگەکە بڕی 30 ملیۆن دیناریان بردووە".

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد،"دوو تاوانبارەکە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیان ڕاستەوخۆ بەرەو شاری هەولێر هەڵاتوون، بەڵام دوای بەدواداچوونێکی چڕی هەواڵگری، توانراوە هەردوو تاوانبارەکە دوێنێ (پێنجشەممە)  دوای دوو رۆژ لە ئەنجامدانی تاوانەکەیان و لەڕێگەی گەڕانەوەیان بۆ شاری بەغدا  دەستگیر بکرێن".

 

بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکە "هەردوو تاوانبارەکە لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لەنوسینگەی بنەبڕکردنی تاوان لەناوچەی کەرادەی شاری بەغدا ڕاگیراون".