گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپاى تورکیا کوژراو و بریندارى هەیە

وردەکاریى هێرشى یەکینەکانى پاراستنى گەل بۆ سەر کاروانێکى سەربازى تورکیا لە عەفرین 

2020.12.04 - 14:09
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریى هێرشى یەکینەکانى پاراستنى گەل بۆ سەر کاروانێکى سەربازى تورکیا لە عەفرین 

ناس کورد-

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامى هێرشێکى شەڕڤانانى هەسەدە بۆ سەر کاروانێکى سەربازیى ئەو وڵاتە لە شارى عەفرین لە ڕۆژئاواى کوردستان سەربازێکى تورک کوژراوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەزارەتى بەرگرى تورکیا لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر کە "ناس کورد" بینوویەتی (4ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند " هێزەکانی تورکیا لە شاری عەفرین لە باکوری سوریا  دوچاری هێرشێکی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سەر بەهێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بونەتەوە و لەئاکامدا سەربازێکی تورک و شەش شەڕڤان کوژراون".

 

لای خۆشییەو ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بڵاویکردەوە "شەوی ڕابردوو شەڕڤانانی یەکینەکانی گەل، هێرشێکی کتوپڕیان کردووەتە سەر سوپای تورکیا لەناوچەی (کەفرخاشر) لەڕیفی حەلەب و لەئاکامدا ئەفسەرێکی سوپای تورکیا کوژراوە و سێ سەربازی دیکەش بە سەختی بڕینداربوون".

 

لەئاکامی ئۆپراسیۆنی (چڵی زەیتون) لە ساڵی 2018وە لە ئێستادا سوپای تورکیا شاری عەفرین وباکوری شاری حەلەبی داگیرکردووە.