گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکوەزیرانى عێراق سێ کەسى ڕاسپاردووە بۆ نێوەندگیرى نێوان ئەمریکا و ئێران

2019.05.16 - 13:57
سەرۆکوەزیرانى عێراق سێ کەسى ڕاسپاردووە بۆ نێوەندگیرى نێوان ئەمریکا و ئێران
ناس کورد- ڕۆژنامەیەکی عەرەبی ئاشکرایکرد، کە سەرۆکوەزیرانى عێراق سێ بەرپرسى عێراقى ڕاسپاردووە کە وەک نێوەندگیر ڕۆڵى خۆیان بگێڕن بۆ ئاساییکردنەوەى ئاڵۆزییەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران. . ڕۆژنامەی "ئەلعەرەبى جەدید" لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە: "محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق و فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و مستەفا کازی سەرۆکی دەزگای زانیاری عێراق، هەستاون بە نێوەندگری کردن لەنێوان ئەمریکا و ئێران، کە ئەو نێوەندگیریەش بە فەرمانی سەرۆکوەزیران عادل عەبدولمەهدی بووە". . ڕۆژنامەکە ئەوەشى ڕاگەیاندووە، کە بەرپرسێکی عێراقی نزیک لە عەبدولمەهدیەوە زانیارییەکانى ئاشکراکردووە و ئاماژەى بەوەشکردووە: "نێوەندگیرییەکە بۆ ئەوەیە ئاڵۆزییەکان نەبنە هۆی مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر وڵاتی عێراق". . ئەوەش ئاشکرا کراوە، ئەو سەرکردە ڕاسپێردراوانە بە شێوازێکی کرداری پەیوەندیان لەگەڵ بەرپرسەکانی هەردوو لایەن ئەنجامداوە و چەندین دیدار لەگەڵ باڵوێزانی وڵاتە ئەوروپیەکانیش سازکراوە. . بە گوێرەى زانیارییەکانى ڕۆژنامەکە، ئێران پێشوازی لەو نیوەندگیرییەی عێراق کردووە و وتویەتى: "دراوسێیەکى دیکەمان نییە وەک عێراق جێی متنمانە بێت". . .