گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

9 مانگە نرخى واى نەبینیوە

نرخی نەوتی بەسرە ژمارەیەكی پێوانەیی لەمساڵدا تۆمار كرد

2020.12.04 - 11:56
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوتی بەسرە ژمارەیەكی پێوانەیی لەمساڵدا تۆمار كرد

ناس کورد- 

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لەو نێوەندەدا دوای نۆ مانگ بۆ یەکەم جار نرخی بەرمیلێک نەوتی سوکی بەسرە 50 دۆلاری تێپەڕاند. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکە، نرخی نەوت بەرزبووەوە، بەجۆرێک گەیشتووەتەوە هەمان ئاستی مانگی ئازاری ئەمساڵ و بەرزترین نرخە بە بەروارد بە 7 مانگی رابردوو.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "ڕویتەرز"  کە "ناس کورد" بە دواداچوونی بۆ کردووە (4ی کانونی یەکەمی  2020)، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان به‌ 49  دۆلار و 63 سه‌نته‌، هاوكات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 46 دۆلار و 60 سه‌نت دەفرۆشرێت".

 

هاوکات بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لەماوەی رابردودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی 13٪ بەرزبووەتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە،"بۆیەکەم جار دوای نۆ مانگ نرخی بەرمیلێک نەوتی سوکی بەسرە لەمامەڵەکردنی بازاردا پەنجا دۆلاری تێپەڕاندووە ".

 

بەهۆی زۆربونی ژمارەی تووشبون و مردن بەکۆرۆنا لەماوەی رابردودا، سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، نرخی نەوت دابەزى، به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه‌ نرخی نه‌وت بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى.

 

ئەوە لەکاتێکدایەکە لە مانگی ئازاری 2020دا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002 تۆمار کرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرا.