ناس کورد-
ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە تیمى حزبەکەى لە حکومەتى هەرێم دەپرسێت "ئێوە چ کارەن لەم حکومەتە" و دەڵێت "نوێنەرانی ینک لەحکومەت کێن و سەرقاڵی چین؟".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەتا سەراوى، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لەساڵڕۆژى هێرشى ئەنسارولئیسلام بۆ سەر فەرماندەیی شەشی شارەزور کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (4ى کانونى یەکەمى 2020)، چەند پرسیارێک لە سەرکردایەتى حزبەکەیى و تیمى یەکێتى لە حکومەت دەکات.
سەراوى ئاماژە بەوە دەکات، نوێنەرانی ینک لەحکومەت کێن و سەرقاڵی چین توانیویانە چی بگۆڕن لەسیستەمی شکستخواردوی حوکمڕانی ژیان و گوزەرانی خەڵک چەندی لەئەستۆیی ئێمەیەو کێ بەرپرسە بەرامبەر موچە و بودجەی ئەم ھەرێمە نەوت و غازو داھاتی ناوخۆ و خاڵەسنورییەکان بۆ گیرفانی کێ ئەچێ و کێ ژیانی خەڵکی بەم ڕۆژە گەیاند؟!.
لێشیان دەپرسێت "ئێوە چ کارەن لەم حکومەتە و ھۆکاری ئەم دۆخەی تێیی کەوتوین کێیە ئێوەن یان پدک؟! ئەی ئێوە چ کارەن لەو حکومەتە و ئەتانەوێ تاکەی بێدەنگ بین و ببینە شەریکی دز بەنیازن چی بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و کەس و کاری شەھیدان و پێشمەرگەو تێکۆشەرانی ئەم وڵاتە بڵێن تاکەی بەردەوام ئەبن وە ئێوە بەشێکن لەم دزی و کاری مافیایی و وڵات ھەڕاج کردنە یان نا؟! ئەگەر بێ ئاگان و شەریک نین و بێ دەسەڵاتن چێ ئێوەی لەو حکومەتە ھێشتوەتەوە پێتان وایە ینک ئەوەندە بێ دەسەڵاتە ناتوانێ سەحبتان بکات،یان ینک دیلی دەستی بەرژەوەندی شەخسی خۆتان کردوە".
ئەو ئەندامەى سەرکردایەتى یەکێتى لەبەشێکى ترى بابەتەکەیدا پرسیار لە سەرکردایەتى حزبەکەى دەکات کە دواى ساڵێک لە ئەنجامدانى کۆنگرەى چوار تێپەڕیوە چى کراوە و یەکێتى دراوەتە دەستى کێ و بەگوێرەى دروشمەکەى کۆنگرەى چوار یەکێتى نوێ کرایەوە؟
دەشپرسێت "سەرۆکایەتێ یەکێتی لەکوێی ئەو ئەرکەن پێمان سپاردن ھەر لەسەرکردایەتی تا کۆمیتەیەک کێن ئەوان ئەرکی نوێ بونەوەیان پێسپاردون خۆیان خەریکی چین ؟!!!.