ناس کورد-
وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە کابینەى نۆدا زۆر کارى گرنگ بۆ کەمئەندامان و خاوەن پێداویستە تایبەتەکان کراوە و زیاتر له 12 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌رماڵه‌یه‌كی تایبه‌تیان پێ ده‌درێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە میانەى دیدارێکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیوویەتى، کوێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى رایگەیاند "لەم کابینەیەدا به بڕیارێكی حكومه‌ت، (12) هه‌زار و (30) خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له بری ئه‌وه‌ی دووجار سوودمه‌ندبن له بودجه‌ی گشتیی، ئه‌و مینحه (100) هه‌زارییه‌ی مانگانه پێیان ده‌درا، وه‌ك ده‌رماڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌خرێته سه‌ر مووچه‌كانیان له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا".
وتیشى، ئێمه هه‌رگیز به چاوی به‌زه‌یی ته‌ماشای كه‌مئه‌ندام ناكه‌ین، به‌ڵكو به چاوی تاكی كاریگه‌ر سه‌یریان ده‌كه‌ین، بۆیه كاری ئێمه ئه‌وه‌یه گه‌شه به تواناكانیان بده‌ین، هه‌وڵبده‌ین ده‌ستگیرۆییان بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بتوانن تواناكانیان ده‌ربخه‌ن و كاری گرنگ ئه‌نجام بده‌ن".
کوێستان محەمەد ڕونیکردەوە"وه‌ك وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونمان، چه‌ند كارێكی گرنگمان بۆ كه‌مئه‌ندامان كردووه، له‌وانه به‌ستنه‌وه‌ی شایسته‌ی كه‌مئه‌ندامان، كه به ناڕه‌وا نزیكه‌ی (15) هه‌زار كه‌مئه‌ندام بڕابوو، به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌م شایسته داراییه‌یان بۆ گه‌ڕێندرایه‌وه، یاسای كه‌مئه‌ندامان، كه پێمانوایه هه‌موو مادده‌كانی جێبه‌جێنه‌كراوون، هه‌ندێك مادده‌ی خه‌وشی تێدایه، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی بواری كه‌مئه‌ندامان، پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاساكه‌مان ئاماده‌كردووه، له ئه‌نجوومه‌نی شوورا چووه‌ته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئێستا له‌به‌رده‌می لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دایه، بۆئه‌وه‌ی په‌سندی بكه‌ن و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی بكه‌ن".