گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هەواڵێکى خۆش لە جۆ بایدنەوە لەبارەى کۆرۆنا 

2020.12.04 - 10:28
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵێکى خۆش لە جۆ بایدنەوە لەبارەى کۆرۆنا 

ناس کورد-

جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ڕایگەیاند، خۆیی و تیمەکەی کار دەکەن بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتیانی وڵاتەکەی بەخۆڕایی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا وەربگرن، گەورە شارەزای نەخۆشییە گوازراوەکانی ئەمەریکاش لەو بڕوایەدایە لەگەڵ هاتنی مانگی نیسانی داهاتوو هەموو هاووڵاتیەکی ئەو وڵاتە دەتوانێت بە ئاسانی لە دەرمانخانەکاندا ڤاکسینەکەی دەست بکەوێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەمیانەی بڵاوکردنەوەی تویتێکدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (4ی کانونی یەکەمی 2020) جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ڕایگەیاند،"هەر کات ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا ئامادەبوو، خۆم و جێگرەکەم کامڵا هاریس وتیمەکەم کار دەکەین بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتیانی ئەمەریکا بەخۆڕایی وەرى بگرن".

 

لای خۆشییەوە ئەنتۆنی فاوچی، گەورە شارەزای نەخۆشییە گوازراوەکانی ئەمەریکا وتی "پێشبینی دەکەین لەگەڵ هاتنی مانگی نیسانی داهاتوو هاووڵاتیانی ئەمەریکا بتواتن بەئاسانی لە دەرمانخانەکان ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا وەربگرن".

 

فاوچی ئەوەشی وتووە، "بنبڕکردنی نەخۆشییەکە پەیوەستە بە دوو خاڵی سەرەکی،کە دەبێت ڤاکسینەکە کارا بێت لەبنبڕکردنی نەخۆشییەکە و لە هەمانکاتیشدا زیاتر لە نیوەی کۆمەڵگە ڤاکسینەکە وەربگرن، چونکە لەئێستادا مەترسی ئەوە هەیە بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیان ڕەتیبکەنەوە ڤاکسینەکە لەخۆیان بدەن".  

 

 پێشتر کامڵا هاریس، جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە مانگی ئەیلوولدا باسی لەوە کرد کە متمانەی بەو ڤاکسینانە نییە کە لەلایەن بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریکا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەرهەمدەهێندرێن، بەو هۆیەشەوە روبەڕوی رەخنەی بەشێک لە کۆمارییەکان بووەوە.

 

بەپێی راپرسییەکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی پیوی ئەمریکی، تەنیا 60%ی ئەمریکییەکان ئامادەن ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بەکاربهێنن.

 

لە ئەمریکا تاوەکو ئێستا زیاتر لە 14 ملیۆن توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 275 هەزار توشبویان گیانیان لەدەستداوە.