گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

بەرپرسێکى ئەمەریکى باس لە کشانەوەى هێزەکانى تورکیا دەکات لەسوریا 

2020.12.04 - 09:44
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى ئەمەریکى باس لە کشانەوەى هێزەکانى تورکیا دەکات لەسوریا 

ناس کورد-

نێردەی تایبەتیی ئەمەریکا بۆ سوریا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە فشارکردن لەسەر ڕژێمی ئەسەد لە سوریا، دەشڵێت، یاسای "سیزەر" تەنها بۆسزادانی ڕژێمەکەی ئەسەدە نەک گەلی سوریا. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

جۆل رایبرن، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە قاهیرە کە" ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (4ی کانونی یەکەمى 2020) ڕایگەیاند"هیچ دەرفتێک لەبەردەم ڕژێمی ئەسەددا نەماوە، تەنها پڕۆسەی سیاسی نەبێت، ئەو ڕژێمە بووەتە مایەی نەهامەتییەکی گەورە بۆ گەلەکەی، یاسای" سیزەر" بۆ ڕێگریکردنە لەو ڕژێمە بۆ ئەوەی چیدی نەتوانێت لەپێشێلکردنى مافەکانی گەلەکەی بەردەوام بێت".

 

وتیشی "ئەو ڕژێمە لە پێناو کڕینی چەک، گەلی سوریای دوچاری برسێتی و بارگرانییەکی ئابوری سەخت کردووەتەوە، ئەو دۆخە ئابورییەی کە ئێستا سوریا و گەلەکەی پێیدا گوزەر دەکەن پەیوەندی بە یاسای " سیزەر"ەوە  نییە، چونکە ئەو یاسایە بۆ سزادانی  سەرۆکی سوریا و کەسایەتییە باڵادەستەکانی ناو ئەو ڕژێمەیە، نەک ئابوریی ئەو وڵاتە".

 

 نێردە تایبەتییەکەی ئەمەریکا بۆ سوریا ئەوەشی وت "فشارەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ڕژێمی ئەسەد بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی ئەو وڵاتە دەدەۆزرێتەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپاش  پشتگیری ئەمەریکا دەکەن لەو بارەیەوە".

 

 سەبارەت بە دەستێوەردانەکانی  تورکیا لە سوریا، ڕایبرن وتی "بۆچوونەکانمان بە بەردەوامی لەگەڵ تورکیا ئاڵۆگۆڕ دەکەین لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەی ئاوارەکان، دوای تەواوبوونی قەیرانی ئەو وڵاتە دەبێت هەموو هێزە سەربازییە بیانییەکان لە سوریا بکشێنەوە، ناردنی چەکداری سوری بۆ شەڕکردن لەدەرەوەی سنوری سوریا ڕەتدەکەینەوە، کارێکی دوژمنکارانەیە لای ئێمە".