گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوسراوەکن ببینە

پەرلەمانتارێکى پارتى: بەرپرسانى گۆڕان کار بە نوسراوەکانى وەزیرى دارایى ناکەن

2020.12.03 - 23:49
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى پارتى: بەرپرسانى گۆڕان کار بە نوسراوەکانى وەزیرى دارایى ناکەن

 

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى پارتى دەڵێت، بابەتى پشکنینى کۆرۆنا لە مەرزى باشماخ  بە ئاشکرا دەریخست پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی پێنجوێن و بەڕێوەبەری گومرکی مەرزەکە کار بە نوسراوی وەزیری دارایی ناکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیزا فەلەکەدین، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان (پێنجشەممە 3ى کانونى یەکەمى 2020) لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک سەبارەت بە نەوەستانى پشکنینى کۆرۆنا لە مەرزى باشماخ سەرەڕاى ئەوەى وەزیرى دارایى پێى وتووە وەستاوە، نوسیویەتى، "ئایا من راستگۆ نیم؟ یاخود ئەوانەى ئەو مافە بەخۆیان دەدەن لەگەڵ پەرلەمان و پەرلەمانتاران راستگۆ نەبن؟."

 

ئاماژەى بەوەشداوە، "ئایا دەکرێت وەزیرى دارایى بە راستەوخۆ یان بە ناراستەوخۆ لەژێر کاریگەری فشاری ئەو کۆمپانیایە دابێت بۆ شاردنەوەی راستییەکان و چاوپۆشیکردن لەو بەهەدەردانە."

 

پەرلەمانتارەکەی پارتی دەشڵێت، " ئەم بابەتە بوو بە ئاوێنەی ململانێ نێوخۆییەکانی گۆڕان و بە ئاشکرا دەریخست پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی پێنجوێن و بەڕێوەبەری گومرکی مەرزی باشماخ کار بەنوسراوی وەزیری دارایی ناکەن و بە هەندی وەرناگرن."

 

لیزا فەلەکەدین جەختیلەوەشکردوەتەوە، لە کۆتاییدا هەرچیەک بێت من وەک ئەندام پەرلەمانێک لەسەر ئەم بابەتە بێدەنگ نابم و بەردەوام دەبم و ڕووی راستەقینەی ئەوانەش ئاشکرا دەکەم کە بونەتە بەرپرسیاری یەکەم لە بەهەدەردانی داهاتی خاڵە سنورییەکان و بە رۆژ پڕوپاگەندەى چاکسازی ئەکەن و بە شەو دەبنە سەرقافڵەی قاچاخ.