گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

کونسوڵی ئەڵمانیا لەهەرێم: تیمەکەی قوباد تاڵەبانی بەپەلە بچنە بەغدا

2020.12.03 - 23:03
App store icon Play store icon Play store icon
کونسوڵی ئەڵمانیا لەهەرێم: تیمەکەی قوباد تاڵەبانی بەپەلە بچنە بەغدا

ناس کورد- 

بڕیاردەرى لیژنەى پەیوەندیەکان و ڕەوەندى کوردستانى ئاشکرایکرد، لیژنەکەیان سەردانى کونسوڵی گشتی ئەڵمانیاى لە هەرێم کردووە و ناوبراو وتویەتى، ئاگاداری ئەوەن دەرفەت بە پەرلەمان نادرێت قسەی خۆی بکات بەرامبەر حکومەت، ئاماژەی بەوەشکردووە، ناتوانن دەستێوەردان بکەن و پێویستە تیمەکەی قوباد تاڵەبانی بەپەلە بچنە بەغدا بۆ ڕێککەوتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەبوبەکر هەڵەدنى، بڕیاردەرى لیژنەى پەیوەندیەکان و ڕەوەندى کوردستانى لە پەرلەمانى کوردستان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، لیژنەکەیان سەردانی "کلێمنس سێمتنەر" کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لەهەرێم کردوە و ناوبراو وتویەتى، "ئاگاداری ئەوەن لێرە دەرفەت بەپەرلەمان نادرێت قسەی خۆی بکات بەرامبەر حکومەت."

 

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم وتووشیەتی، " مرۆڤ لە دەرەوە سەیری ئێرە دەکەن ئەوانەی سەربە هێزی سیاسی  و گروپ و دەستەی تایبەت نین دەرفەتی کاریان نادرێتێ و پەراوێز دەخرێن، لە ئەڵمانیا دۆخێکی وەک ئێرەمان هەبوو و دوو حزبى دەسەڵاتدار ڕێگەیان بە ئۆپۆزسیۆن دا بەشدارى بکەن، چونکە خۆیان لە جێگەى ئۆپۆزسیۆن دادەنێن لە داهاتوودا، ئایا لێرەش وا بیر دەکەنەوە!؟، بۆ دۆخی ئابوری هەرێمیش ئێمە ناتوانین دەستوەردان بکەین و پێویستە تیمەکەی قوباد تاڵەبانی زوو بچنە بەغدا و دانوستان بکەن."

 

ئەبوبەکر هەڵەدنى ئەوەشى ڕونکردوەتەوە، "ئەم ڕاستیانەم بە کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا وت کە لە هەرێم پەراوێزی دیموکراسی هەیە نەک دیموکراسی مانادار، لێرە حزبەکانی دەسەڵات بڕوایان بە دۆڕاندن و بوون بە ئۆپۆزسیۆن نییە و من دوو نمونەت پێدەڵێم، دوو بەرپرس کە کەسی دووەمی هەردوو حزبەکەی دەسەڵاتن یەکیان لەسلێمانی وتی گەر لەهەڵبژاردن یەک کورسیش بهێنین دەسەڵات ڕادەست نەکەین."

 

جەختیلەوەشکردوەتەوە، ئەوی تریشیان لەهەولێر وتبووی بە سەرۆکی حزبێکی ئۆپۆزسیۆن، ئەگەر ئۆپۆزسیۆن لەسەدا حەفتای دەنگەکانیش بهێنێت دەبێت بە مەمنونیەوە بێن بۆ لای پارتی و یەکێتی بڵێن بەشمان بدەن، دەسەڵات وەک ئارایشت سەیری ئۆپۆزسیۆن دەکات و لەم خولەی پەرلەمان هیچ پرۆژەیەکی ئۆپۆزسیۆن پەسەند نەکراوە و تێنەپەڕیوە.