ناس کورد-
شاندێکی تەکنیکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێج جەناب، وەزیری دارایی بەرەو بەغدا بەڕێکەوت، بۆ دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر ناردنی 320 ملیارەکە و بودجەی 2021.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بە "ناس کورد"ی وت، " بە یاوەری لەگەڵ خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا و د. محەمەد حەکیم، وەزیری بەدواداچوون دەچینە بەغدا و سبەی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبینەوە.
وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشكرد، "سەرۆکایەتی شاندەکە دەکەم و کۆبونەوەکان بەردەوام دەبن لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق".
ناس کورد زانیویەتی، بڕیارە شاندەکە لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی ناردنی 320 ملیار دیناری موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بودجەی ساڵی 2021 گفتوگۆ بکەن.