گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەک سزای نوێ بۆ ئێران

ئەمریکا ژمارەیەک سزاى نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

2020.12.03 - 21:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا ژمارەیەک سزاى نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

 

ناس کورد-

وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکا سەپاندنى ژمارەیەک سزاى ترى بەسەر کۆمارى ئیسلامى ئێراندا ڕاگەیاند کە کەسایەتییەک و گروپێکى گرتووەتەوە کە لە بوارى دروستکردنى چەکى کیمیاوى کاردەکات و پەیوەندى بە تارانەوە هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکا (پێنجشەممە 3ى کانونى یەکەمى 2020) لە ماڵپەڕى فەرمیى خۆى بڵاویکردووەتەوە، ژمارەیەک سزاى تر بەسەر ئێراندا سەپێنراوە لەنێویاندا گروپى "شەهید میسامى" سەربەو وڵاتە کە کارى داهێنان و لێکۆڵینەوەى بەرگرییە، هەروەها سزاکان کەسایەتیەکى گرتووەتەوە کە ناوى "مهران بابری"یە و بەڕێوەبەرى گروپەکەیە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، گروپى "شەهید میسامى" لە بوارى لێکۆڵینەوە لە چەکى کیمیاویى ئێرانى کاردەکات و سەربە ڕێکخراوى ئێرانى بۆ داهێنان و لێکۆڵینەوەى بەرگرییە.

 

لاى خۆیەوە "ستیڤن منوچین" وەزیرى خەزێنەى ئەمریکا ڕایگەیاندووە، گەشەپێدانى چەکى کۆمەڵکوژ لەلایەن ئێرانەوە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشى دراوسێکانى و جیهان>

 

جەختیلەوەشکردوەتەوە، ئەمریکا بەردەوام دەبیت لە بەرەنگاربونەوەى هەر هەوڵێکى ڕژێمى ئێرانى بۆ گەشەپێدانى چەکى کیمیاوى، کە ئەو ڕژێمە و ئەو گروپانەى سەر بەو وڵاتەن بۆ ئەجێندا پیسەکانیان بەکارى دەهێنن.