ناس کورد-
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، رایگه‌یاند، هه‌وڵی لادانی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌درێت، ئاماژەی بەوەشكرد، لە داهاتوویەکی نزیکدا کێشەی موچە لەنێوان هەردوولا چارەسەردەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەسن نازم، وتەبێکئ حکومەتی عێراق لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا (پێنجشەممە 3ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، " كاری زۆر كراوه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه و هه‌وڵی لادانی ئاسته‌نگه‌كان ده‌درێت تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی و په‌رله‌مان و من گەشبینم بە هەوڵەکان".
جەختیشیکردەوە، " به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به ئاستەنگی دارایی و كێشه‌كانی موچه، پشت بەخوا له داهاتوویه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌ری بۆ داده‌نێین".
وتەکانی وتەبێژی حکومەتی عێراق لەکاتێکدایە، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، لەسەر پێشنیازی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدای پایتەختی عێراق کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەبارەی بودجەی 2021 بەڕێوەبچێت.
هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی کانونی یەکەمی 2020، لە ڕاگەیەندراوێکدا، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، پێشوازی لەو دەستپێشخەرییەی کازمی کردووە و وتی، " دڵنیا بن به‌نده به نوێنه‌رایه‌تی ئێوه و هه‌موو موچەخۆرانی هه‌رێم له‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌شدار ده‌بین، به‌رگری له مافه‌كانتان ده‌كه‌ین و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین پشك و مافه ره‌واكانتان له بودجه‌ی فیدراڵی 2021 دا جێگیر بكرێت و به یه‌كجاری ئه‌م كێشه درێژخایه‌نه كۆتایی پێ بێت."
ئاماژەی بەوەشكردووە، "سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاوخه‌میی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر نیگه‌رانییه‌كانی ئێمه و ئێش و ئازاری موچەخۆر و مافخوراوه‌كانی كوردستان و جارێكی تر به‌ڵێنی دا و به‌ڵێنمان لێ وه‌رگرت كه ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی بدۆزێته‌وه تا بتوانێت به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی كه به یاسای قه‌رز به‌ده‌ستیان هێناوه، بۆ موچه‌خۆرانی گه‌له‌كه‌مان خەرج بكات."