ناس کورد-
حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق مردنی سێیەم پەرلەمانتاری پەرلەمانی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و ئاشكرایکرد، عەلی عەبوودی لەدوای توشبوونی بە کۆرۆنا ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان،، ئه‌مڕۆ (پێنجشەممە 3ی كانوونی یه‌كه‌می 2020) عەلی عەبوودی، په‌رله‌مانتاری ڕەوتی حیکمە بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.
ئەمە سێیەمین پەرلەمانتاری عێراقە بە کۆرۆنا گیان لەدەستبدات و پێشتر هەریەک لە "غەیدا کەمبش و حسێن ئەلزەهیری" لەدوای توشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدابوو.
لەوبارەیەوە كوتله‌ی ئه‌لحیكمه له په‌رله‌مانی عێراق، گیان له‌ده‌ستانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی بنەماڵەکەی کردووە.