گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرکردایەتى ئێستاى گۆڕان بزوتنەوەکە بەرەو هەڵدێر دەبات

چەند ئەندامێکى باڵاى گۆڕان لە کەرکوک دەستیانلەکارکێشایەوە

2019.05.16 - 12:19
چەند ئەندامێکى باڵاى گۆڕان لە کەرکوک دەستیانلەکارکێشایەوە
  ناس کورد- چەند ئەندامێکى باڵاى بزوتنەوەى گۆڕان لە کەرکوک دەستلەکارکێشانەوەى خۆیان لە بزوتنەوەکە ڕاگەیاند، هۆکارەکەشیان بۆ نەبوونى پشکى ئەو ناوچانە لە ڕێککەوتنى گۆڕان و پارتى بۆ پێکهێنانى حکومەت گەڕاندەوە و دەڵێن، بزوتنەوەکە لەسەر دەستى سەرکردایەتى ئێستاى بەرەو هەڵدێر دەچێت. . لە ڕاگەیەندراوێکدا مەلا فەرمان و ئەحمەد عەزیز ئەندامانى جڤاتى نیشتیمانى و عەبدولڕەحمان عەبدوڵا ئەندامى جڤاتى گشتى و عەبدوڵا حەبیب و لەتیف فاتیح فەرەج ئەندامانى ژورى ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان لە بزوتنەوەى گۆڕان، دەستلەکارکێشانەوەى خۆیان لە بزوتنەوەکە ڕاگەیاند. . ئاماژەیان بەوە کرووە: "لە سەروبەندی ڕێککەوتنی گۆڕان و پارتی بۆ دروستکردنی کابینەی 9ی حکومەتی هەرێم، سەرەڕای پێشنیار و ئیلحاحی زۆرمان لە سەر هەردوو ئاستی جڤاتی نیشتیمانی و خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گٶڕان، بەڵام هیچ پشک و ئەجێندایەکی ئەوتۆی بۆ کەرکوک و خورماتو و ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکانی تیا نەبوو". . لەبارەى سیاسەتى ئێستاى بزوتنەوەکەوە ئەو ئەندامە باڵایانەى بزوتنەوەى گۆڕان کە دەستیانلەکارکێشاوەتەوە دەڵێن: "پێمان وایە بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر دەستی ئەم سەرکردایەتییە لە ڕاستە ڕێگاکەی خۆی لای داوە، کە لە پێناویدا دامەزرا (کارکردن لە پێناو هێنانەکایەی عەدالەتی کۆمەڵایەتی ودژایەتیکردنی گەندەڵی وپیادەکردنی سیاسەتێکی کوردستانی بەرانبەر کەرکوک و ناوچە کوردستانیە دابڕێندراوەکان وهێنانەکایەی سیستەمێکی پارلەمانی، لایەنی کەم هاوشێوەی بەغدا و دوورکەوتنەوە لە سیستەمی حوکمڕانی بنەماڵەیی)، وە چاوەڕوان دەکەین بزوتنەوەکە بەرە و هەڵدێری گەورەتر بەرن". . لە بەشێکى ترى ڕاگەیەندراوەکەدا باسیان لە دۆخى کەرکوک و بێدەنگى لایەنە سیاسییەکان کردووە و دەڵێن: "ڕەوشی کەرکوک گەیشتۆتە ئاستێکی ترسناک، ئێستا هەرەشە لە سەر خاک و خەڵکەکەی دروست بووە، ئەوەش لە ئەنجامی هەڵە و نادووربینی سیاسەتەکانی یەکێتی وپارتی و بێ هەڵوێستی لایەنەکانی تر بەرانبەر کەرکوک و ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکان هاتووەتە ئاراوە". . .