گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاری باڵیۆزخانەکە بەردەوامدەبێت؟

ڕوونکردنەوەیەک لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق لەسەر کشانەوەى بەشێک لە کارمەندانى

2020.12.03 - 17:29
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق لەسەر کشانەوەى بەشێک لە کارمەندانى

ناس کورد- 

باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق لەسەر کشانەوەى بەشێک لە کارمەندانى لە باڵیۆزخانەکە ڕونکردنەوە دەدات و جەختلەوەدەکاتەوە، باڵیۆز دەمێنێتەوە و کارى باڵیۆزخانەکە بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕاگەیاندنى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە وەڵامى پرسیارێکى ڕۆژنامەوانیدا (پێنجشەممە 3ى کانونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا بەردەوام گۆڕانکارى دەکات لە نێردە دبلۆماسى و باڵێۆزخانە و قونسوڵەکانى لە سەرتاسەرى جیهاندا.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، "ئەوەش بەپێى ئەرکە دبلۆماسیەکانیان و بارودۆخى ئەمنى ئەو وڵاتانە و بارودۆخى تەندروستى و تەنانەت ڕۆژەکانى پشوو، گرەنتى سەلامەتى کارمەندانى ئەمریکى و هاوڵاتیانمان و پاراستنى دامەزراوەکانمان لە سەرووى کارەکانمانەوەیە."

 

نوسینگەکە هێماى بۆ ئەوەشکردووە، وردەکارى گۆڕانکاریەکان ئاشکرا ناکەین بەڵام پابەندین بە هاوبەشى دبلۆماسى بەهێز لەگەڵ عێراق، ماسیۆ تۆلەرى باڵیۆز هەر لە بەغدایە و کاردەکات و نێردەى دبلۆماسى ئەمریکا لە عێراق بەردەوام دەبێت لەکارەکانى.