ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیان، لە سنوری قەزای ئاکرێ دەستبەسەر بڕی 26 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە، لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار کە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان (پێنجشەممە 3ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، " ئەمڕۆ پێنجشەممە لەدوای داڕشتنی پلانێکی تۆکمە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئاکرێ لە چوار ڕیانی شێخان توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی 26 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری هێرۆین."
ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوکات دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی ماددە 14 لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران .