گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دزینی سەبەتەی خۆراکی لە گەرمیان

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دزینی سەبەتەی خۆراکی هەژاران لە گەرمیان

2020.12.03 - 17:05
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دزینی سەبەتەی خۆراکی هەژاران لە گەرمیان

ناس کورد 

ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەو سێ هەزار سەبەتە خۆراكییەی كە پیشتر باسکرابوو گوایە لە كۆگایەكی كەرتی تایبەت لە كەلار دزراوە، لە ئێستادا دەستی بەسەردا گیراوە و دورو نزیكیش پەیوەندی بە ئاوارەكانی نیشتەجێبووی سنوری ئیدارەی گەرمیانەوە نیە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە راگەیندراوێكدا فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان دەستەی دەستپاكیی عێراق ڕایگەیاندووە كە زیاتر لە سێ هەزار سەبەتەی خۆراكی كە تایبەت بوون بە ئاوارەكان، لە كۆگایەكی كەرتی تایبەت لە كەلار دزراوەو دواتر لە دیالە فرۆشراوە.

 

 سەبارەت بەو ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی گەرمیان لە ڕونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (3ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان بۆ رایگشتی رایدەگەیەنین، ئەو سەبەتە خۆراكیانە لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دیالەوە بە چەند وەجبەیەك هێنراونەتە سنوری ئیدارەی گەرمیان پاش ئاگاداربوونی دامودەزگاكانی ئیدارەی گەرمیان و ئاگاداركردنەوەی حكومەتی عێراق، بە هەماهەنگی ئیدارەی گەرمیان و حكومەتی عێراق بەدواداچون كراوە و لە ئێستادا دەستگیراوە بەسەر سەبەتە خۆراكیەكان و كەیسەكە لە دادگای ناحیەی رزگاری دایە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە."

 

ئیدارەی گەرمیان جەختدەکاتەوە لەوەی، ئەو سەبەتە خۆراکیانە دور و نزیك پەیوەندی بە ئاوارەكانی نیشتەجێبووی سنوری ئیدارەی گەرمیانەوە نیە، بەڵكو بۆ ئاوارەكانی نیشتەجێبووی دەرەوەی سنوری ئیدارەی گەرمیان دابینكراون.