گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پۆلیسى هەولێر دوو ئافرەتى بەتۆمەتى دزینى پێنج هەزار دۆلار دەستگیرکرد

2020.12.03 - 13:23
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسى هەولێر دوو ئافرەتى بەتۆمەتى دزینى پێنج هەزار دۆلار دەستگیرکرد

ناس کورد-

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو ئافرەتی راگەیاند بەتۆمەتی دزینی پێنج هەزار دۆلار لە شۆفێرێکی تاکسی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (3ی کانونی یەکەمی 2020) رایگەیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی دارەتوو، دوو تۆمەتباری ئافرەتیان بەناوەکانی (ھ.ع.ف) و (ک.م.ھ) دەستگیر کردووە کە بڕی (5 هەزار) دۆلاریان لە شوفێرێکی تاکسی دزی بوو.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، تۆمەتبارانی ناوبراو بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزادان، ڕاگیران و پارەکەش بۆ خاوەنەکەی گەڕێنراوەتەوە.