گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

خۆپیشاندان لەسەراى سلێمانى دەستى پێکرد ’هێزێکى ئەمنى زۆر بڵاوەى پێکرا’

2020.12.03 - 10:50
خۆپیشاندان لەسەراى سلێمانى دەستى پێکرد ’هێزێکى ئەمنى زۆر بڵاوەى پێکرا’

ناس کورد- 

خۆپیشاندان لەشارى سلێمانى دەستى پێکرد و بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندەران هێزێکى زۆرى ئەمنى بڵاوەیان پێکراوە. 

 

مامۆستایەک لە سەرای شاری سلێمانی (3ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، لە ئێستادا هەریەک لە مامۆستا عادل حەسەن و مامۆستا نەوشیروان حەمە غەریب مامۆستای ناڕازی دەستگیرکراون.

 

باسی لەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان بەهیچ جۆرێک رێگە نادەن هیچ کەسێک بچێتە سەرا خۆپیشاندان ئەنجام بدات.

 

ناس کورد بۆ زانینی چارەنوسی مامۆستا عادل حەسەن پەیوەندی پێوەکرد بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.